رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی ئاشکرای دەکات یانەی ریاڵ مەدرید نایەوێت هیچ هەوڵێک بۆ گواستنەوەی مباپێ بدات کە وەک میدیاکانی تر باسی لێوە دەکەن و مەرجی تایبەتی هەیە.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە ، ڕیال مەدرید یەک هەنگاو بەرەو مباپێ ناڕوات و هەوڵی پەیوەندیکردن لەگەڵیدا نادات، مەگەر مباپێ خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی پاریس سانجێرمان دەرببڕێت و ڕاستەوخۆ ناوی ڕیال مەدرید بهێنێت، ئەگەرنا بژاردە نییە بۆ وەرزی داهاتوو.
مباپێ لە هاوینی 2024گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت ،ئەمەش پاش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە هاوینی رابردوو.