یه‌كێتی نووسه‌رانی جینۆساید ڕایدەگەیەنن" تاوانی كیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه له دوای جه‌نگی جیھانی دووه‌م گه‌وره‌ترین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه".
یه‌كێتی نووسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان له ساڵیادی كیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووە" هه‌ڵه‌بجه، ته‌نیا شارێك نییه، به‌ڵكو گۆی زه‌وی بچوككراوه‌یه، تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له دوای جه‌نگی جیھانی دووه‌م گه‌وره‌ترین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه، جیھان هێشتا له گه‌وره‌ی تاوانه‌كه نه‌گه‌یشتوون، هه‌روه‌ها به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میه‌وه پێ ئه‌چێ ده‌سه‌ڵات له كوردستان و عیراقیش له گه‌وره‌ی و مه‌ترسیداری تاوانه‌كه نه‌گه‌یشتبن ئه‌گینا ئه‌م هه‌موو خه‌مساردی و بێباكیه به‌رامبه‌ر به‌م دۆسیه‌یه بۆ؟ له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڵه‌بجه و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی بۆ؟".
دەشڵێن" له‌م رۆژه‌دا كه یادی قوربانیه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه و تاوانه‌كه بیرده‌هێنینه‌وه ئه‌م پرسیارانه‌ش ده‌كه‌ین. له‌رووی مێژووییه‌وه ٣٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ڕژێمی به‌عسی عێراقی به چه‌ندین جۆر له چه‌كی كییماویی هێرشی كرده سه‌ر سه‌ر هاوڵاتی بێ دیفاعی شاری هه‌ڵه‌بجه، جارێكی دیكه گه‌له‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی جینۆساید بوویه‌وه. له‌ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه دژه مرۆڤایه‌تییه به هه‌زاران شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه، له‌مڕۆژه‌دا گه‌له‌كه‌مان له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی (بۆمبی ناپاڵم و بۆمبی گازی سیانید و خه‌رده‌ل و ڤی ئێكس) كۆمه‌ڵكوژ كرا".
یه‌كێتی نووسه‌رانی جینۆساید راشیگه‌یاندووه كه" پاش تێپه‌ڕبوونی سی و پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه، تا ئێستاش نه‌توانراوه له‌نێو ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئه‌م پرسه وه‌ك تاوانی جینۆساید به‌فه‌رمی بناسرێت و قه‌ره‌بووی زیانه گیانی و مادییه‌كانی قوربانیان بكرێته‌وه، به‌داخه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆش، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویست به‌ده‌م داخوازییه‌كانی قوربانیان نه‌هاتووه".
یه‌كێتی نووسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان له یاده‌كه‌دا ئه‌م داواكارییانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو:
دۆسیه‌ی جینۆسایدی گه‌له‌كه‌مان به‌فراوانی بخرێته به‌رنامه‌ی قۆناغه‌كانی خوێندن له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا.
حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ناوه‌ڕۆكی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان كه له‌٢٠١٠/١/٢٧ده‌رچووه، جێبه‌جێ بكات و ته‌واوی قه‌ره‌بووی زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌م تاوانه بداته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه به راستی بكرێته ناسنامه‌ی گه‌لی كوردستان و بخرێته ئه‌جێندای دیبلۆماسی به‌ئامانجی ناساندن.
هه‌وڵدان بۆ دادگاییكردنی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی بیانی كه یارمه‌تی رژێمی به‌عسیان دا له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی.
بایه‌خدان به توێژینه‌وه و نوسین و بڵاوكردنه‌وه به هه‌موو زمانه‌كانی دونیا له‌سه‌ر كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه.
با میدیای كوردستانی ته‌نیا له ٣/١٦دا ده‌نگ و ره‌نگ هه‌ڵنه‌بڕێت. به‌به‌رده‌وامی كار له‌سه‌رئه‌م ناسنامه بكات.