پارێزگاری دهۆك لەسەر كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكە روونكردنەوەی دیكە دەدات


پارێزگاری دهۆك رایدەگەیەنێت، دەزگاكانی ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكە دەستپێكردووە.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك رایگەیاند، ئەو رووداوەی شەوی رابردوو دوو هێلیكۆپتەر بوون یەكێكیان كەوتووە و ئەوەی دیكەش رۆشتووە، دەزگاكانی ئەمنی لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، هیچ هێزێكی كوردی لەو جۆرە هێلیكۆپتەرانەی نییە، بەڵام ئەو تەرمانەی لەناویدا بوون هی چەكدارانەی پەكەكەن، تائێستا ئاشكرا نەكراوە، هێلیكۆپتەرەكە هی كام دەوڵەتە.

پارێزگاری دهۆك وتویەتی "چەكدارانی پەكەكە لەناو هێلیكۆپتەرەكەدا بوون، بەڵام نازانرێت ئەو هێلیكۆپتەرە هی كام وڵات و ویستویانە بۆ كام دەوڵەت بیانبەن".

شەوی رابردوو هێلیكۆپتەرێك لە نزیك گوندی بێركیات لە ناحیەی چەمانكێ لە پارێزگای دهۆك كەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەكانی گیانیان لە دەستدا.



PM:03:02:16/03/2023