پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی پێشووی گۆڕان، عەلی حەمە ساڵح لەیەکەم هەوڵی سیاسیدا رایگەیاند " کار بۆ کوکردنەوەی دەنگی ناڕازیەکان لە چوارچێوەی بەرەیەکدا دەدات".
عەلی حەمە ساڵح لە نووسینێکی کورتدا بە ناونیشانی " چی بکەین بۆ ئەم قۆناغە دەڵێت" زۆرینەی خەڵکی کوردستان دژی گەندەڵی و نادادی دەسەڵاتدارانی هەرێمن، بەڵام ئەم زۆرینە پەرت و ڕێکنەخراو و ناکۆکن. بۆیە گەندەڵکاران بێ منەتانە بەردەوامن."
ئەو چارەسەرانەی لەلای حەمە ساڵحە بەم شێوەیە باسی دەکات" دروستکردنی حیزبی دیکە، ڕەنگە واقعەکە نەگۆڕێت و پەرتبوونی زیاتر دروست بکات.
کەواتە چی بکەین؟ پێمانوایە ڕێگای دروست کوکردنەوەی دەنگی ناڕازیە جدیە لە چوارچێوەی بەرەیکدا".
هەروەها دەشڵێت " فشاری جدی، بەلێکۆڵینەوەی جدی، بەپێداگیری جدی، سیاسەتکردن بە ئەخلاقەوە وەک خۆم دەمەوێ ئەو ئەزمونە کەمەی هەمە بیخەمە پشتیوانی کۆمەڵێک کەسی دڵسۆز.. کە پیشەیی کار بکەن و پیشەیی فشار بکەن".
ئەو ئاماژە بۆ ئەزمونی تورکیا دەکات و بە ئەزموونێکی گرنگی ناودەبات و دەڵێت " بۆ چاولێکردن..”مێزی شەش” ئایدۆلۆژیا جیاوازەکانی لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدا کۆکردوەتەوە.
پێشتریش چەندین جار ئەمەم وتوە یەکخستنی دەنگی ناڕازی ئەرکێکی ئەخلاقیە بۆ هەموان..ئێمەش خزمەتکارو پشتیوانی ئەم بەرەیەین.