رەكابی: رێككەوتنی هەولێر و بەغداد بۆ بودجەی عێراق گرنگ بوو


راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر بە هۆكاری سەرەكی ئامادەكردنی بودجەی عێراق دادەنێت.

هیشام رەكابی راوێژكاری میدیایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتەری خۆی نووسیوویەتی، ئەو رێككەوتننە گەورەی نێوان هەولێر و بەغدا، وایكرد بودجەی گشتی عێراق ئامادەبكرێت و داهاتەكانی هەرێمی كوردستان لەژێر هەژمارێكەوە دەخرێتەڕوو.

هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی پەسەندكرد كە زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و بەشە بودجەی هەرێمیش 12.6%ە.



AM:08:56:17/03/2023