داعش ئافرەتی ئێزیدی دابەش دەکات بەسەر ماڵی ئەمیرەکانی حەویجەدا

چەکدارانی داعش لە موسڵەوە ژمارەیەک ئافرەتی ئێزیدیان گواستۆتەوە بۆ ناوچەی حەویجەو دابەشیان دەکەن بەسەر ئەمیرەکانی داعشدا.

سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند" چەند رۆژێکە لە ناوچەی شرگاتەوە لەلای موسڵ، چەکدارانی داعش نزیکەی ٢٠ ئافرەتی ئێزیدیان هێناوەو دابەشیان کردووە بەسەر ماڵی ئەمیرەکانی داعش لەو ناوچەیە".

ئەو سەرچاوەی باسی لەوە کرد کە ژمارەیەکیان هێناونەتە ناوچەی زاب و ئێستا لەماڵێ کەسێک لەو ناوچەیە کە سەر بەخۆیانە دایان ناون.
سەبارەت بە ئایندەی ئەو کچانە، سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە هەندێک ناوەندی داعش لەرێگای کەسایەتییەکانی ناوچەی حەویجەوە پەیوەندیان کردووە بە پێشمەرگەوە بۆ گٶرینەوەی ئەو کچانە بەو دیلانەی داعش کە لەلای پێسمەرگەن.

ئەو سەرچاوەیە وتی " نازانین گۆڕینەوەی ئەو کچانە بە دیلەکانی داعش لای ئـەوان تاکتیکە، یان نا، بەڵام پێشمەرگە جدیە لەم پرسەدا".

لەسەرەتای ئابەوەو دوای داگیرکردنی ناوچەی شەنگال لەلایەن داعشەوە، چەکدارانی ئەو رێکخراوە بەهەزاران ئافرەتی ئێزیدیان وەک سبایا ڕفاندو هەندێکیان لێ فرۆشتن و هەندێکیشیان دابەشکردووە بەسەر ئەمیرەکانی خۆیاندا.     



PM:12:51:03/09/2014