لاهور جەنگی هێز بە دەوری ماڵەکەیدا بڵاودەکاتەوە

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە دوری ماڵی لاهوری شێخ جەنگی لە نزیک هۆتێلی لالەزار هێزێک بڵاوەی پێکراوە. 

پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی میدیا) لە سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" هێزێکی بەرچاو لە نزیک گەڕەکی ماڵی لاهور جەنگی بڵاوەی پێکراوە، کە هێزێکە سەر بە لاهوری شێخ جەنگین". 

هەر کاتێک هێز بڵاوەی پێکرابێت لەو ناوچەیە ئاماژەیە بۆئەوەی کە بارگژری لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی هەیە. 

تا ئێستا ئەو هەژمارانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نزیکن لە لاهور جەنگی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان دەربارەی ناوبراو بڵاونەکردووەتەوە. 

PM:03:53:17/03/2023