فركسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان یاداشتێك ده‌داته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر د. شێركۆ جه‌وده‌ت، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه، ئیدانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كات.
له‌یاداشته‌كه‌دا هاتووه: "سه‌باره‌ت به‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له2-9-2014 له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان كرایه سه‌ر په‌رله‌مانتار د. شێركۆ جه‌وده‌ت، له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره نه‌شیاوه ده‌كه‌ین".
هه‌ر له‌یاداشته‌كه‌دا هاتووه: په‌رله‌مانتاران وه‌ك نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان له‌دۆسیه‌ی زیادكردنی نرخی به‌نزین داكۆكی كاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه بوون ئه‌وه‌ی نرخی زیاد كردووه ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه بۆ كاروباری نه‌وت و گاز.
ده‌شڵێت: "داواكارین له هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست له گردبونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌كانیاندا شێوازی ئاشتیانه‌ی گه‌یاندنی داوا ره‌واكانیان ون نه‌كه‌ن، ده‌رباره‌ی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاش له‌ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌دا ده‌بین".
دوێنی له‌كاتی قه‌سه‌كردنی بۆ هاوڵاتیان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر كێشه‌ی گرانكردنی نرخی به‌نزین له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه،
چالاكوانێكی مەدەنی به پێڵاو هێرشی كرده سه‌ر د. شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سرووشتیه‌كان‌و دەشڵێت لەو كارەی خۆی پەشیمان نیە‌و هەر بەرپرسێكی دیكەش بوایە پێڵاوی تێدەگرت.