جەمیل بایک: تورکیا کۆتایی بە ئاگر بەستی پووچەڵ کردەوە

هاوسەرۆکی کەجەکە، جەمیل بایک لە رۆژی نەورۆزدا پەیامێکی بڵاوکردەوەو رای پەکەکەی لەسەر دوو تەوەرەی گرنگی راگەیاند" تورکیا کۆتایی بە ئاگربەست هێناوە کە ئێمە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رامانگەیاند"، لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە دەڵێت" پێویستە ئاکەپە و مەهەپە لەم هەڵبژاردنەدا بڕووخێندرێت".
 
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە، لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزکردنی نەورۆز ڕایگەیاند، "ئێمە لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نەتەوەیی و مرۆیی، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بڕیاری ڕاگرتنی چالاکییەکانماندا، ئەمە هەنگاوێک بوو بۆ ئاگربەست، بەڵام دەوڵەتی قڕکەر و داگیرکەر هێرشەکانی چڕترکردەوە بەمەش ئەو دەستپێشخەرییەیان پووچەڵكردەوە".

لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیاشەوە کە ماگی ئایار ئەنجام دەدرێت، دەڵێت" هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا هەبژاردنێکی ئاسایی نییە، داهاتووی تورکیا و گەلی کورد دیاری دەکات، یان فاشیزم دەسەڵات دەگرێتە دەست و تورکیا دەبێتە بەڵایەک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یانیش زەمینە بۆ دیموکراسی خۆش دەکات، بۆیە پێویستە ئاکەپە و مەهەپە لەم هەڵبژاردنەدا بڕووخێندرێت، دەبێت بۆ ئەوەش شەو و ڕۆژ کار و خەبات بکەن، ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی لەسەر دەسەڵات بمێننەوە هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ قڕکردنی کورد، بۆیە پێشبینی دەکرێت تا هەبژاردن هێرشە داگیرکەرییەکانی چڕبکاتەوە، بۆیە پێویستە ئامادەکاریمان هەبێت بۆ ئەمە".



PM:02:57:21/03/2023