پەروەردەی هەرێم کاتی دەوامی خوێندنگەکانی کەمکردەوە

بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کاتی دەوامی خوێندنگەکانی کەمکردەوە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە مانگی رەمەزاندا هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمدەکرێتەوە، مامۆستایان بۆیان هەیە تەنها ئەو کاتانە لە قوتابخانە بن کە وانەیان هەیە، ئەوکاتانەی کە وانەیان نییە بونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، خشتەی وانەکانی هەفتەی خوێندن نابێت هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا بکرێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندنەوە. 


PM:02:07:22/03/2023