مەسعود ئۆزێل بەیاننامەیەکی فەرمی لە هەژماری خۆی بڵاودەکاتەوە و وازهێنانی لە تۆپی پێ ڕادەگەیەنێت.
ئۆزێل دەڵێت :" سڵاو هاوڕێیان، دوای ڕەچاوکردنی قووڵ وازهێنانی دەستبەجێم لە تۆپی پێی پیشەگەر ڕادەگەیەنم. نزیکەی ١٧ ساڵە ئەو ئیمتیازەم هەبووە کە یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێ بم و زۆر سوپاسگوزارم بۆ ئەو دەرفەتە.
دەشڵێت :" ئەوەندە خۆشەویستی و پشتگیریان پێدام، لە ڕێگەی کاتە خۆش و خراپەکانەوە. سوپاس بۆ هەموو ئەو هاندەرانەی کە زۆر خۆشەویستییان پیشاندام هەر بارودۆخێک و گرنگ نییە بۆ چ یانەیەک بووم".
لەکۆتایدا نوسیویەتی "ئێستا چاوەڕێی هەموو ئەو شتانەم کە لە پێشە لەگەڵ خێزانەکەم، بەڵام دڵنیابن کە ناوبەناو لە سۆشیال میدیاکەمدا دەمبینن، بەم زووانە دەتانبینمەوە ".