شاباز زەمانی دەستگیركرا


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەكانیان لەسەر سكاڵای ژنێك، هونەرمەند شاباز زەمانییان دەستگیركردووە و تاوەكو ئێستاش لەلای ئەوان راگیراوە.

سەرچاوەیەك لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە، ئەمرۆ ئێوارە هێزەكانیان لەسەر فەرمانی دادوەر هەڵساون بە دەستگیر كردنی (شاباز زەمانی) و ئێستا لایان بەندە. 

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دەستگیركردنەكە دوای ئەوە دێت كە شاباز هەڵساوە بە بەكاهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتێك بە ناوی ( س. ر. ص ) و ئافرەتەكەش سكاڵای دژی ناوبراو تۆمار كردووە. 

شەوی دووشەممەی رابردوو گرتە ڤیدیۆییەك بڵاوبووەوە كە تێیدا شاباز زەمانی لە شەوە ئاهەنگێكدا هێرش دەكاتە سەر چەند كەسێك، بەڵام شوێن و كاتی ئاهەنگەكە نەزانراوە. 




PM:07:39:22/03/2023