تەندروستی نەشتەرگەری پەلەكردن لە دەرهێنانی منداڵی بۆ سبەینێ قەدەغەكرد


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی بوونی مەترسی لەسەر ژیانی منداڵ و دایكان، بڕیاریان داوە سبەینێ ٢٣-٣-٢٠٢٣منداڵبوون بەبۆنەی بەرواری جوان و بەشێوەی نەشتەرگەری قەدەغە بكرێت. 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای تێبینیكردنی دیاردەی پەلەكردن یان دواخستن لە وادەی دیاركراوی زانستی و كلینیكی بەڵگەدار بۆ منداڵبوونی ئافرەتانی دووگیان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ڕێكەوتە سەرنجڕاكێشەكان و ڕۆژانی بۆنە و یادەكان، بۆ نموونە وەكو (٣/٣/٢٠٢٣) یان (٢٣/٣/٢٠٢٣) بەتایبەتی لەسەر داوای ئافرەتانی دووگیان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خێرا یان دواخستن بێ ڕەچاوكردنی بوونی بەڵگەی زانستی و كلینیكی تەنها بۆ تۆماركردنی ئەم ژمارە و رێكەوتانە وەكو ساڵیادی لەدایكبوون.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئەم مەبەستە لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی نەخۆش و دایكان و منداڵانی تازە لەدایكبوو ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت و پزیشكان دەكەنەوە بۆ ڕێگریكردن لەم دیاردەیە و تەنها بە بوونی بەڵگەی پزیشكی و كلینیكی پێویستە ئەندام بدرێت بە پێچەوانەوە پزیشكی بەرپرس و نەخۆشخانە رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبنەوە بۆ هەر گرفت و ئاڵۆزكارییەك.



PM:09:38:22/03/2023