پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت" لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ٦١ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردوە".
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" له ماوهی رۆژانی نهورۆزی ئهمساڵدا چەندین لیژنەی تایبەت پێکهێنرا بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ڕوی گەشتیاران".
ئاماژهی بهوهشكردوه، کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان راسپێردراوه بۆ ئاگادارکردنەوەی چێشتخانەکان بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆز کراوەبن لە ماوەی ١٠ ڕۆژ تاوەکو نەورۆز ٦١ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردوە.
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر دهشڵێت" پلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز چۆن داڕێژرابو تەواوی بڕگەکانی بەبێ هیچ گرفتێک لە شەقامەکان و سەیرانگاکان جێبەجێکران".
جەختیشیکردووەتەوە، سەرجەم پلانەکانی هاتوچۆ، ئەمنی و بەرگریی شارستانی و خزمەتگوزارییەکان کە پێشوەختە ئامادەکرابوون وەک خۆیان جێبەجێکراون.