قوباد تاڵەبانی بەمجۆرە پەیامی ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگی كرد


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆ درێژكراوە) بەبۆنەی كۆچی دوایی دایکی لاهور شێخ جەنگی، پەیامێكی ئاڕاستە كردووە بێ ئەوەی ناوی لاهور شێخ جەنگی بهێنێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆ درێژكراوە) لە پەیامێكدا بۆ لاهور شێخ جەنگی، بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكییەوە نووسیویەتی "زۆر بەداخەوە ئەمرۆ فاتمە خانی خێزانی مامە جەنگی رەحمەتیم كۆچی دوایی كرد. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دایكی لاهور شێخ جەنگی كۆچی دواییكرد و تائێستاش مەسرور بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ پەیامی هاوخەمییان بۆ ناردووە.



PM:07:09:25/03/2023