دوای قوباد تاڵەبانی، بافڵ تاڵەبانیش پەیامێكی ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگی كرد


بافڵ تاڵەبانی، ‌‎سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كۆچی دوایی فاتیمە قادر، دایكی لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی بڵاوكردەوە و بەهەمنشێوەی قوباد تاڵەبانی، ناوی لاهور شێخ جەنگی نەهێنا.

دەقی پەیامی بافڵ تاڵەبانی..

كۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود)، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەكەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانی كردین.

‌خاتوو فاتیمە مێژوویەكی درەوشاوەی لە رۆژگاری سەختی خەباتدا تۆماركرد و سەرباری هەموو نەهامەتییەكان، لە رێگا پیرۆزەكەی كوردایەتی لاینەدا و نموونەی ژنی قارەمان و تێكۆشەری كوردستان بوو.

‌لە خوای گەورە داواكارم دایكە فاتیمە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.

‌‎



PM:07:20:25/03/2023