بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لایەنی تورکی لە کاتژمێر ١٢:٣٥ ناردنی نەوتی هەرێمی راگرت( بەڵگەکە ببینە )

بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەری نووسینگەی پەمپی عێراق کە بۆ سەرەوەی خۆی ناردووە ئەمڕۆ شەممە ٢٥ ی ئازار کاتژمێر ١٢:٣٥ نێوەرۆ لایەنی تورکی پەمپکردنی نەوتی هەرێمی راگرتووە.

لەو نوسراوەدا کە دەست " سپی " کەوتووە، لەلایەن عەلی باقی ساقی بەرێوەبەری نوسینگەی پەمپکردنی نەوتی عێراقەوە ئەو نوسراوەی ئاراستەی بەرپرسی بەشی جوڵەو هەناردەکردنی نەوتی عێراق ناردووەو، تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە لایەنی تورکی ( وێستگەی PS3) دوای بەدواداچوون و پرسین لە کۆمپانیای بوتاش لە وێستگەی بەندەری جیهانی تورکی، بەرێز قبلای پێی راگەیاندین: فەرمانی پێکراوە بە راوەستانی پەمبکردنی نەوتی هەرێم.  

راگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم دوای بڕیاری دادگای پاریس دێت کە لە قازانجی عێراق دژی تورکیا و هەرێم دەریکرد و فرۆشتنی نەوت بەبێ رەزامەندی حکومەتی بەغدا بە سەرپێچی ناوزەد کرد. 



PM:08:57:25/03/2023