داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت" داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی شوبات زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە کە دەکاتە زیاتر لە (٩٢) ملیۆن بەرمیل". 

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە" بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی شووباتی ئەمساڵ ٩٢ ملیۆن و ٢٥٥ هەزار و ٦١٠ بەرمیل بووە کە داهاتەکەی حەوت ملیار و ٦٢ ملیۆن و ٧٠٤ دۆلار بووە". 

ئاماژەی بەوەشداوە، کۆی ئەو بڕە نەوتەی کە بۆ مانگی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە کراوە، بڕی ٨٩ ملیۆن و ١٤٠ هەزار و ٤٤٨ بەرمیل بووە، لە کاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی لە كێڵگەكانی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٨٣٤ هەزار و ٣٩٣ بەرمیل، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێكیش نەوت لەو مانگەدا (٧٦.٥٥٦) دۆلار بووە.


PM:04:34:26/03/2023