سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ڕه‌تیده‌کاته‌وه بۆ دیاریکردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن راوێژیان له‌گه‌ڵ کرابێت و ده‌ڵێت" هێشتا یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موارنه‌کراوه‌ته‌وه و کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش واده‌ی به‌سه‌رچووه".
رزگار حاجی حه‌مه سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای راگه‌یاند" بۆ دیاریکردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن پرس به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نه‌کراوه، پاشان گه‌ر کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن واده‌ی به‌سه‌رچووبێت و یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار نه‌کرابێته‌وه، هه‌ڵبژاردن چۆن ئه‌نجام ده‌درێت".
وتیشی" له‌کاتێکدا واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریکراوه، لایه‌نه‌کان سه‌رقاڵی گفتووگۆ و دانوستان بوون له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، ئێمه نازانین له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌ک واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریکراوه".
دوێنێ یەکشەممە سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی ١٨ی ١١ی ٢٠٢٣ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان دیاریکرد، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانیشی راسپارد بۆ ئه‌نجامدانی کاری پێویست بۆ ئاماده‌کارییەکانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.