دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پەرلەمانتاران و لایەنەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا لەسەر هەمواری سێیەمی یاسایی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان.
لەمبارەیەوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای سێیه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگا و قه‌زاكانی ژماره ١٢ی ساڵی ٢٠١٨ پەسەند کرا".
هەر لە دانیشتنەکەدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر بڕگەکانی تایبەت بە پارێزگای کەرکوک دا و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی پابەند کرد بە وردبینی لە تۆماری دەنگدەران.
هەر لەمبارەیەوە شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ته‌واو بوو، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌واوی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ن، لابران و بۆ یه‌كه‌مجار له دوای ٢٠٠٣ سه‌رژمێری ساڵی ١٩٥٧ ده‌كرێته بنه‌ما بۆ ده‌ستنیشانكردنی هاوڵاتیانی شاره‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رگه‌ڕان كه دوای ساڵی ١٩٥٧ لكێنراوه به كه‌ركوكه‌وه دیسان ده‌بنه به‌شێك له خه‌ڵكی شاره‌كه و مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هێنراونه‌ته كه‌ركوك و به ئامانجی سیاسه‌تی ته‌عریب ناویان سڕاوه‌ته‌وه و لاده‌برێن و مافی ده‌نگدانیان نییه.