وەزارەتی پێشمەرگە: رەنگە هادی عامری بەسەرخۆشی ئەو قسانەی كردبێت
ئەنوەری حاجی عوسمان
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی لێدوانەکەی هادی عامری دەداتەوە و دەڵێت رەنگە لە کەرکووک سەرخۆش کرابێ بۆیە وا قسە دەکات.
ئەنوەری حاجی عوسمان بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند "پێشمەرگە بووتە ویردی سەر زمانی گشت جیهان و کەس بۆی نییە بێریزی بەرامبەر بکات."
ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە دەڵێ عامری رەنگە لە کەرکووک سەرخۆش کرابێ بۆیە وا قسە دەکات.
ئەو دەشڵێت:”هادی عامری سەرپەرشتی میلیشیاکان دەکات و بۆچوونی گوزارشتە لە حکومەت و سەرپەرشتیاری میلیشیاکانە”
هەروەها بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێ:”سوپای عێراق دەبێ ١٥ ساڵی دیکە بیر لەوە بکاتەوە شەڕی پێشمەرگە بکات ”
ئەنوەری حاجی عوسمان داواشیکرد کە ئیدارەی کەرکووک داوای لێبوردن بکات کە ئەو "گڵاوە” چووەتەوە کەرکوک.
PM:02:17:04/09/2014