هەواڵێكی دڵخۆشكەر سەبارەت بە دابەزینی نرخی بەنزین


بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دەستپێكردنەوە بە دابەشكردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری، پێشبینی دەكەن نرخی بەنزین ٧٥ دینار دابەزێت.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی لە سبەینێ چوارشەممەوە دەست بەدابەشكردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری دەكرێت و خواستیش لەسەر بەنزین لە ئێستادا لە ٥٠- ٦٠٪ كەمیكردووە، بۆیە پێشبینی دەكەن نرخی بەنزین ٧٥ دینار دابەزێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، ناردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری بەدەست كەس نییە تەنها بەدەست حكومەتی عێراقی نەبێت، ئەوان تەنها ناردنی پارەیان لەسەرە، لە ١٠ رۆژی یەكەمی ئەم مانگەشەوە بەشێوەیەكی گشتی خواست كەمیكردووە.



PM:07:10:28/03/2023