لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی پێشنیاری گەڕانەوەی ڕووسەکان دەکات

لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕۆژی سێشەممە پێشنیاری کرد کە وەرزشوانانی ڕووسیا و بیلاڕوس لە ژێر ئاڵای بێلایەن و "بە شێوەی تاکەکەسی" بگەڕێندرێنەوە بۆ پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان، بە مەرجێک چالاکانە پشتیوانی شەڕی ئۆکرانیا نەکەن.

 بەڵام بەگوێرەی ئەوەی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی، تۆماس باخ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی سێشەممە، لە یەک کاتدا، ڕایگەیاند، دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە "لە کاتی گونجاودا" بڕیار لەسەر بەشداریکردنیان لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی 2024 لە پاریس دەدات کاتێک ئۆکرانیا و پۆڵەندا و وڵاتانی باڵتیک هەڕەشەی بایکۆتکردنی یارییەکان دەکەن ئەگەر بەشداری بکەن.

 باخ وتی '"دەمانەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر چاودێری جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردانە بکەین. بۆ ئەوەی بتوانین بڕیارێکی ڕوون بدەین".

 ئاماژەی بەوەشکرد، رێکخەران خشتەی کاتی دانەناوە، کەس نازانێت سبەی یان دواتر چی ڕوودەدات".


PM:09:11:28/03/2023