چۆنێتی پاراستنی پێست لە مانگی ڕەمەزندا

هەندێک لە خانمان لە کاتی بەڕۆژووبوون تووشی هەڵەی وەها دەبن کە زیان بە پێستیان دەگەێنێت، پێویستە گرنگی بە پێستی خۆیان بدەن تا دوای مانگی ڕەمەزانیش تووشی کێشەی پێست نەبن.

ئەم چەند رێگەی خوارەوە ڕێنوێنیت دەکەن بۆئەوەی پێستت بە تەندروستی بهێڵیتەوە لەم مانگەدا: 

- پێویستە كرێمی شێداركردنەوەی پێست دوای نانی بەیانی و بەر لە خەوتن بەكار بهێنیت، هەروەها سەر لە بەیانی و بەر لە دەرچوون بۆ شوێنی كار و زانكۆ و شوێنی گشتی، پێویستە كرێمی دژە خۆر بەكار بهێنت. 

- لەگەڵ بەربانگدا پێویستە ماكیاژەكەت بە تەواوی لابدەیت، هاوكات پێویستت بە خواردنەوەی ڕێژەیەكی زۆری ئاو و شلەمەنی و سەوزە و میوەش هەیە، چونكە سوودی هەیە بۆ پێستی مرۆڤ بە گشتی و ئافرەتان بە تایبەتی.

- گرنگە خانمان لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزاندا ماكیاژ بە ڕێژەیەكی كەم بكەن، بەهۆی ئەوەی پێست لەم وەرزەدا وشكە و نەبوونی خۆراك و ئاوی پێویست لە ڕۆژدا كار لەسەر وشكبوونی پێست دەكات، بۆیە دەبێت كەمترین ماكیاژ بكەیت، بەڵام دەتوانیت لە ڕێگەی بەكارهێنانی كرێمەكانی نەرمكردنەوەی پێست و دەست و قاچ بەردەوام گرنگی بە نەرمی دەست و قاچت بدەیت، بەڵام بۆ ڕوخسار دەبێت پشوویەكی پێ بدەیت تا مانگەكە تەواو دەبێت.


PM:01:35:29/03/2023