تا ئێستا هیچ ئاسۆیەک بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران ناڕونە و نازاندرێت كەی دابەشدەكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لە لێدوانێکدا به سایتی (خه‌ندانی) ڕاگەیاند" تائێستا هیچ ئاسۆیه‌ك دیارنیه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"چه‌ند رۆژێك دوای ته‌واوبونی دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی نوێ کە پێده‌چێت به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام پێناچێت موچه‌ی ته‌واوی شوێنه‌كان دابه‌شبكرێت".
دەشڵێت" پێده‌چێت بۆ ئه‌م مانگه ١٠٠% كێشه دروست نه‌كات، به‌هۆی هاتنی ئه‌و (٤٠٠) ملیار دیناره‌وه له به‌غداوه بۆ هه‌رێم، به‌ڵام بۆ موچه‌ی مانگی دواتر كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت".