بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣ كەریم بەختیاری، ڕاگەیاندكار و نووسەر و سینەماكار، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە ئەمریكا كۆچی دوایی كرد.
كەریم بەختیاری، خەڵكی شاری بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوو، نوسەرو سینەماکار و پێشکەش کارێکی بە توانا بوو.
کەریم بەختیاری لە زانکۆی تاران چەند ساڵێک ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەکانی هەڵەبجە بوو، دوای ساڵی (۲۰۰۳) هاتە ناو کاری ڕاگەیاندن و کۆمەڵێک بەرنامەی تایبەتی بۆ کوردستان تیڤی ئامادە کرد، بۆماوەی چەند ساڵێک ڕووی لە شاری هەولێر کرد و لەوێ نیشتەجێ بوو، پاشان چووە ئەمریکا و لەوێ نیشتەجێ بوو.