وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات

وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی مانگی چواردا دابەش بکرێت.

لە راگەیەندنەکەدا هاتووە" هەموو خانەنشینە سەربازی و مەدەنییەکان لەرێگەی پێگەیشتنی کورتەنامەیەکەوە ئاگادار دەکرێنەوە سەردانی لقەکانی بانکەکان بکەن لەگەڵ ئەو شوێنانەی کەدەتوانێت لەرێگەیەوە موچەکانیان بەشێوەی ئۆتۆماتیکی لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکە وەربگرن".

هەرچی لە هەرێمە ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم ( ماوە بۆ درێژکراوە )و دیاریش نییە کە چ کاتێک دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار.




PM:07:22:30/03/2023