مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی ( سپی ) راگەیاند " هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە هەموو مانگیک لەلایەن ئەمەریکاوە لە چوارچێوەی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش دەستەبەر دەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا دیار نییە کەی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار مووچەخۆرانی هەرێم. پێشبینیش دەکرێت ئەم مانگە داهاتی هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبێیتەوە بەهۆی راوەستانی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جیهانی تورکییەوە.



  

PM:11:08:30/03/2023