"هەفتەیەكە نەوتی هەرێم وەستاوە، قوباد تاڵەبانی دێڕێكی نییە"


عەلی حەمەساڵح، ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی، بەرپرسی یەكێتییە لە تیمی حكومەت، جێگری سەرۆكی حكومەتە، بەڵام هەفتەیەكە بۆ پرسی ررتنی هەنردەی نەوت بێدەنە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، قوباد تاڵەبانی، ئەندامێكی سەرەكی ئەنجومەنی هەرێمی نەوت و گازە، لەسەرەتای ڕۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ (٢٠١٣/١٠/١٥) لە ئەنجومەنی وەزیران بوەو لەگەڵ  نێچیرڤان بارزانی بوە، چەندین جار بۆ ئەم پرسە بە نەوتی كەركوكیشەوە لەگەڵ توركیاو عێراق گفتوگۆی كردوە. 

ناوبراو وتویەتی، ئەوە هەفتەیەكە نەوتی هەرێم وەستاوە، چارەنوسی نەوت و ڕێككەوتن و موچە دیار نییە، هەمو كورد قسەی لەسەر دەكات، ئەوەی جێگای سەرنجە جێگری سەرۆكی حكومەت، دێڕێكی نییە. بڵێ: ئەوەی ڕابردو هەڵە بووین.. نەخێر بڵێ: ڕاست بوین و نایدەینە سۆمۆ!



PM:05:41:31/03/2023