لە قەزای زاخۆ هاوڵاتییەک لەلایەن ئامۆزایەکییەوە کوژرا

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنوری قەزای زاخۆ گەنجێک لەلایەن ئامۆزایەکییەوە بریندارکرا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی باکرمای سەر بە ناحیەی رزگاری گەنجێکی تەمەن (٢٦) ساڵ بە ناوی (ح .ف.ر) لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە بە ناوی (ا.ط.ر) بە چەکی کڵاشینکۆف بریندارکرا". 

ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، "تۆمەتبارەکە"ش خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بەپێی ماددەی (٤٠٥) پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ گومانلێکراو کراوەتەوە. 


PM:02:13:02/04/2023