دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان هەلی کار رادەگەیەنێت و خوازیاران دەتوانن بە ئۆنلاین فۆڕم پڕبکەنەوە.
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچوانی بەشەکانی گەشتوگوزار لە ئامادەی و پەیمانگە و کۆلێژە گەشتییارییەکان و خاوهن ئهزموون و خوازیارانی بواری رێبەری گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، بە پشتبەستن بە رێنمایی رێبەری گەشتیاری ژمارە (٣ی ساڵی ٢٠٢٢)، هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی تایبەت بۆ پێگهیاندنی رێبهری گهشتیاری به شێوهی ئهكادیمی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر لە رێگەی پێناسی تایبەت بە دەستەی گەشتوگوزار رێبەرانی گەشتیاری بە شێوازێکی فەرمی دەناسێندرێن و لە بنکە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەخرێنە سەر کار.