وەزارەتی نەوتی عێراق کەمێک پێش ئێستا له‌سه‌ر دۆسیەی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و دەڵێت" له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌گه‌ینە ڕێككه‌وتن".
وەزارەتی نەوتی عێراق، ئێوارەی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند" حکومەتی ناوەندی سورە لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە زوترین کاتدا و کاردەکات لەسەر نزیکردنەوەی ئەو بیروبۆچونانەی لە بەرژەوەندی گشتیدان".
دەشڵێت" نەرمیمان نواندووە بۆئەوەی ئامانجی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەدیبێت بە شێوازی نوێ و دواتر گفتوگۆ لەسەر پرسە تەکنیکییە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ کوردستان دەکەین".