زانیوتە تا ئیستا رۆخۆ بۆ یاری بۆ مانچستەر یونایتد نەكردوە

هەرچەندە بۆندی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد هەبوو بەڵام ماوەی 3 هەفتەیە بەهۆی كێشەی ڤیزەوە نەیتوانیبوو بۆ یانەكەی یاری بكات
ماركۆس رۆخۆی بەرگریكاری ئەرجەنتینی مانگی رابردوو بەبڕی 16 ملیۆن پاوەند لەیانەی بەنفیكای پرتوگالیەوە رویكردە مانچستەر یونایتد، هەرچەندە رۆخۆ هەموو كارە یاساییەكانی بۆ گواستنەوە كۆتایی پێهێنا بەڵام نەیتوانی لە 3 یاری یەكەمی تیپەكەیدا بەشداری بكات.
رۆخۆ كاتێك داوای پێشكەشی حكومەتی بەریتانی كرد بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئەو وڵاتە بەڵام بەهۆی كێشەیەكەوە كە گومانیان هەبوو لە تاوانێكدا دەستی تێوەگلابێت ڤیزاكەی دواكەوت.
ئەمڕۆ لایەنی پەیوەندیدار یانەی مانچستەر یونایتدی ئاگادار كردۆتەوە كە هیچ كێشەیەك لە ڤیزەكەی رۆخۆدانیە و لەزوترین كاتدا رێگەی هاتنی بۆ بەریتانیا پێ دەدرێت.
یانەی مانچستەر یونایتد هیوادارە بۆ 14 ی ئەم مانگە رۆخۆ لەگەڵ فالكاوی یاریزانی نوێی تیپەكە ئامادبن بۆ یاریەكانی هەفتەی چوارەمی پرێمەرلیگ بەرامبەر بە كوینز پارك رینجەرز.


ئا: چێنەر عەبدول قادر



PM:09:25:04/09/2014