چالاكوانێكی دیکەی سزادراو ئازاد كرا

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی چالاكوانانی بادینان ئازادبوونی چالاكوانێكی قەزای سۆرانی ڕاگەیاند.

بەشدار حەسەن پارێزەر و بریكاری ئەو چالاكوانە رایگەیاند" ئێوارەی دوێنێ هێرش نەجیم چالاکوانی دەڤەری قەزای سۆران ئازادکرا کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەو سنوورەوە بەهۆی ئازادی بیروڕا دەستگیرکرابوو". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژی ٣ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٠دا پاش ئەوەی لەلایەن دادگای تاوانی دووی هەولێر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ و چوار مانگ زیندانیکردن سزادرا بەپێی ماددەی یەک لە یاسای ژمارە (٢١)ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمان، دوێنێ بە دیداری کەسوکاری شادبووەوە.


AM:09:21:04/04/2023