مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت بەرەو بەغداد بەڕێکەوت.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا بەرەو بەغداد بەڕێكەوت.

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان، بڕیارە مەسرور بارزانی لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبێتەوە.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پرسی هەناردەكردنی نەوت دەکرێت هاوكات بڕیارە هەردوو سەرۆك وەزیران ئەو رێككەوتنە واژۆ دەکەن كە لە نێوان شاندەكانی هەرێم و بەغدادا ئەنجامدراوە.

لە ڕۆژی ٢٥ی مانگی ڕابردووەوە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی توركیاوە دوای بڕیاری دادگای پاریس راگیراوە.


AM:10:42:04/04/2023