یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی ئازاری ئاشکرا کرد.
ڕێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە) بە میدیای نزیك له‌حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه، "له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌به‌غدا، لیستی موچه‌ی مانگی ئازار بڵاوده‌كرێته‌وه".
حه‌ملان ئاماژەی بەوەشداوە، سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی موچه داهاتی نه‌وته و توانراوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت، به‌شێك له‌پاره‌ی نه‌وت به‌رده‌سته‌و له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی‌ش له‌به‌غدا، لیستی موچه‌ی مانگی ئادار ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئه‌مڕۆ رێكه‌وتنێك بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای سۆمۆ له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا واژۆكرا.