نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش ناڕەزای هاوڵاتیانی لێکەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئەمڕۆ نرخی یەك كیلۆ مریشكی زیندوو لە بازاڕەكاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بۆ ٤ هەزار و ٩٠٠ دینار کە ئەمەش ناڕەزایەتی هاوڵاتییانی لێکەوتەوە. 

خاوەنی دوکاندارەکان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک بۆ کەمی بەرهەم و زۆری خواست لەسەری بە هۆکاری سەرەکی دەزانن.

هەروەها نرخی یەک تۆن ئالیکی کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ یەك ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دیناری عێراقی بەرزبوەتەوە کە ئەمەش بە هۆکارێکی دیکەی گرانبوونی نرخی مریشكی زیندوو دادەنرێت.


PM:06:54:05/04/2023