لە سلێمانی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ خه‌رج ده‌كرێت

پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت" سبەینێ مووچەی مانگی شووباتی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری گشت پەروەردەکانی سنوورەکە دەکاتەوە کە سبەینێ پێنج شەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ سەردانی گەنجینەی سلێمانی یەک بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پارەیەی مامۆستایانی وانەبێژ وەریدەگرن بۆ مانگی شووباتی (٢٠٢٣)ە. 


PM:09:40:05/04/2023