ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى تووشى جه‌ڵته‌ى دڵ بووه‌ و باری تەندروستی ناجێگیرە

وەستا حەسەن ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان باری تەندروستی تێکچوو گەیەنرایە نەخۆشخانە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی میدیا)ی ڕاگەیاند" کاتژمێر (٢:٠٠) شەوی ڕابردوو وەستا حەسەن ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی‌ و بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی جەڵتەی دڵ لێیدا‌". 

وتیشی" لە ئێستادا وەستا حەسەن لە نەخۆشخانەی فاروقی شاری سلێمانییە و لە ژێر ئامێردایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە". 

وەستا حەسەن ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی‌ نیشتیمانی کوردستانە و بەرپرسی پێشووی ئاسایشی گشتی پارێزگای سلێمانی بووە و لە ماوەکانی ڕابردووشدا چەند جارێک تووشی جەڵتەی دڵ بووە.


PM:04:18:06/04/2023