لە لوبنانەوە مووشەك ئاڕاستەی ئیسرائیل كرا


میدیاكانی ئیسرائیل رایانگەیاند، نزیكەی ٣٠ موشەك لەناو خاكی لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كراوە، بەڵام بەهۆی سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەكەیانەوە ١٥ موشەك تەقێنراونەتەوە.

ئەمڕۆ میدیاكانی ئیسرائیل بڵاوینكردەوە، لەماوەی ١٠ خولەكدا لە لوبنانەوە ١٠٠ موشەك ئاڕاستەی ئیسرائیل كراوە، هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، فڕۆكەخانەكانی باكوری ئیسرائیل گەشتەكانیان راگرتووە ئەویش بەهۆی مەتری هێرشە موشەكییەكانەوە.   

جێی ئاماژەیە ئەو هێرشانە هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی (ئیستەر- الفصح)ی جولەكەكان، ئەمساڵیش ئەم جەژنەی جولەكەكان كەوتوەتە ناو مانگی رەمەزانی موسوڵمانانەوە، ئەمە وایكردووە جولەكەكان پەیتا پەیتا روو لە گۆڕەپانی مزگەوتی ئەقسا بكەن بۆ ئەوەی لەوێ قوربانی بكەن، ئەمە موسوڵمانانی نیگەران كردووە.



PM:08:27:06/04/2023