پسپۆڕێکی بواری خۆراکی ڕایدەگەیەنێت" قه‌ڵه‌وی ورگ گه‌ورترین مه‌ترسی هه‌یه بۆسه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤ، له مانگی ڕه‌مه‌زاندا په‌یڕەوکردنی ڕێنمیایی و سیستمی خۆراکی دروست ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه لە که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی قه‌ڵه‌وی ورگ".
دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نوسینێکدا ئاماژە بە چەند ڕێنماییەک دەکات، کە دەتوانرێت لە ڕێگەیانەوە لە مانگى ڕەمەزاندا قەڵەوى ورگ نەهێڵدرێت، کە دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:
قه‌ڵه‌وی ورگ گه‌ورترین مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤ؛ له مانگی ڕه‌مه‌زاندا په‌یڕەوکردنی ڕێنمیایی و سیستمی خۆراکی دروست ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه لە که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی قه‌ڵه‌وی ورگ ۰
کۆمه‌ڵێک ڕێنمیایی گرنگبۆ نەهێشتنى قەڵەوى ورگ:-
یەکەم- خواردنی ماستی بێ چه‌وری، خواردنی ماستی بێ چه‌وری یان کەم چەوری یان بێ سەرتوێژ به به‌رده‌وامی، لانی که‌م هه‌فته‌ی سێ جار ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی چه‌وری ورگ؛ یه‌ک له هه‌ر خۆراکه باشه‌کان له پارشێو، ده‌توانرێت له به‌ربانگیش دا بخورێت۰
دووەم- که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌بنه هۆی ئاووسانی سک و زیاد کردنی غازات وه‌ک پاقله‌مه‌نیه‌کان و شیر و ئیشی هه‌ویر به تایبه‌ت له‌و که‌سانه‌ی کۆنیشانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه ۰
سێیەم- زۆر خواردنی سه‌وزه و میوه به تایبه‌ت میوه و سه‌وزه‌ی خۆماڵی وه‌ک مزره سێ‌و، هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز، ترۆزی ، شووتی ۰
چوارەم- زۆر خواردنی سێ‌و به‌بێ توێکڵ و مزره‌مه‌نیه‌کانی وه‌ک سیندی، گره‌یب فروت، لیمۆ، پڕهتهقاڵ، سه‌وزه گه‌ڵاتۆخه‌کان ۰
پێنجەم- نه‌خواردنی خواردنی شیرینی، سارده‌مه‌نی، ڤاست ڤوود، که‌باب، دوگ، سه‌روپێ ۰
شەشەم- وازهێنان له خواردنه‌وه گازیه‌کان : وه‌ک بيبسى، كۆلا، فانتا، سێفن، سپڕایت، شه‌ربه‌تی گیراوه، شه‌ربه‌تی میوه‌ی فرێش ۰
حەوتەم- خواردنه‌ی دوانزه په‌رداخ یا زیاتر له ئاو ڕۆژانه ۰
هەشتەم- وازهێنان له بنێشت جوین؛ چونکه ده‌بێته هۆی ئاوسانی سک ۰
نۆیەم- وه‌رزشکردن ( وه‌رزشی ورگ ) ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر یان زیاتر ۰
دەیەم- خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی چای گوڵه به‌یبوون یان ئاوی گه‌ڵای جاتره پێش نووستن.