سەبارەت بەوادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) رایدەگەیەنێت، دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی هەبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕاوێژ بووە لەگەڵ لایەنەكان و هیواداریشن لە كاتی خۆیدا بكرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) دوای بەشدارییكردنی لە پرسەی شێخەڵڵا ئیبراهیم، ئەندامی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن بە كۆدەنگی و راوێژ بووە لەگەڵ لایەنەكان و ئاماژەی بەوەكرد، رۆژی 18-11-2023ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی كوردستان دیاریكراوە و هیوادارن هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت و كاتی پێویستیش ماوە. 
 
سەبارەت بە گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ نێو كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی روونیكردەوە، كێشە نێوخۆییەكان قابیلی چارەسەركردنن و وتویەتی "من خۆم داوام كردووە و سەرۆك وەزیرانیش داوای كردووە، پێمانوایە گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەكان زۆر پێویستە، كێشە هەیە، بەڵام دەتوانین كێشەكان بە گفتوگۆ لەنێو حكومەت چارەسەر بكەین." 



PM:02:48:07/04/2023