بەڕێوەبەرایەتیی
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ لە سیاجی فڕۆکەخانە تەقینەوەیەک روویدا و هیچ
زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، بەڵام ئاگرکەوتووەتەوە و تیمەکان هەرزوو ئاگرەکەیان
کۆنترۆڵکردووە".
ئێوارەی ئەمڕۆ
هەینی، ٧ی نیسانی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "هێزەکانیان سەرقاڵی بەدواداچوونن لەبارەی رووداوەکە".
ئاسایشی سلێمانی
هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەكاتەوە "كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانە نییە و
گەشتەكان و كاروبارەكانی فڕۆكەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن."
دەقی راگەیاندراوی
ئاسایشی سلێمانی:
ڕوونكردنەوەیەك
لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە
ئەمڕۆ ئێوارە
٢٠٢٣/٤/٧ كاتژمێر ٤:١٨ خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەك
ڕوویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو و بووە هۆی ئاگر كەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری
شارستانی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد.
لە ئێستادا هێزەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە
ڕووداوەكە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو دەكەینەوە
هاوڵاتیان و گەشتیارە
بەڕێزەكان ئاگادار دەكەینەوە، كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانە نییە و گەشتەكان و كاروبارەكانی
فڕۆكەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن .
بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانی
٢٠٢٣/٤/٧