نێچیرڤان بارزانی لە بەغداد لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکە کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بکات و لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند" لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدای پایتەختی عێراق نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم به شداری له ڕێوڕەسمەکانی یادی شەهیدبوونی محەمەد باقر حەکیم و ڕێوڕەسەکانی (٤٢) ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدر دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، بارزانی لە میانی سەردانەکەیدا کۆبوونەوە لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتی (کۆمار، حکومەتی فیدراڵی، پەرلەمان و دەسەڵاتی باڵای دادوەری) ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای عێراق. 


AM:09:51:08/04/2023