120 ملیۆن كچ لە جیهاندا قوربانیی توندوتیژیی سێكسین

بەپێی نوێـرین راپۆرتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان 120 ملیۆن كچ لەسەراسەری جیهاندا توشی دەستدرێژیی‌و توندوتیژی سێكسی دەبنەوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە كە لەلایەن سندوقی منداڵانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان "یونیسێف" لە 190 وڵاتی جیهان ئامادە كراوە، منداڵان لەسەراسەری جیهان بەشێوەیەكی بەربڵاو توشی توندوتیژی دەرونی، جەستەیی‌و رەگەزیی دەبنەوە.

یونیسێف لە راپۆرتەكەیدا دەڵێت 10%ی كچان تا تەمەنی 20 ساڵان توشی دەستدرێژی‌و توندوتیژی سێكسی دەبنەوە كە ئەم ژمارەیە دەكاتە 120 ملیۆن كچ.

راپۆرتەكە هەروەها دەنوسێت یەك لەسەر سێی كچانی مێرمناڵ‌و گەنج كە هاوسەرگیرییان كردوە لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە توشی ئازاری رۆحی‌و جەستەیی‌و سێكسی دەبنەوە.



PM:03:03:05/09/2014