نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ زیاتر ڕووی لە دابەزین کرد، هەروەها نرخی دراوە بیانییەکانی دیکەش گۆڕانکارییان بەسەردا هات. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٦٠ هەزار دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ هەزار و دینارە، دوێنێ بە ١٨٠ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٧ هەزار و ٥٣٨ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ٧ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١٨ دینارە، دوێنێ بە ٣ هەزار و ٩٠ دینار بوو. 


AM:10:25:09/04/2023