نرخی دۆلار دابەزینێكی دیكەشی بەخۆوە بینی


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوەكانی هەرێم نرخی دۆلار دابەزینێكی دیكەشی بەخۆوە بینی و گەیشتە خوار ١٤٥ هەزار دینار.

بەپێی بازاڕی بۆرسەكانی هەرێمی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوەكانی هەرێم نرخی دۆلار دابەزینێكی دیكەشی بەخۆوە بینی و گەیشتە نزیكەی ١٤٥ هەزار دینار و پێشبینی دابەزینی دیكەشی دەكرێت، ئەوەش لە كاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار بوو.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی ٢٨١ ملیۆن و ٨٨٩ هەزار و ٢٩ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە كە ٤٢ ملیۆنی بەشێوەی نەختینە بووە و ٢٣٩ ملیۆن و ٨٨٩ هەزار و ٢٩ دۆلاری بەشێوەی هەناردە بووە و بەو هۆیەشەوە نرخی دۆلار لە بازاڕدا دابەزیوە.



PM:03:08:09/04/2023