مەزڵوم عەبدی پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی هەسەدە دەستخۆشی لە شاری سلێمانی دەكات لە پشتگیریكردنی ئەوان دژی داعش. 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتێكدا رایگەیاندووە، دەستخۆشی لە گەلەكەمان دەكەین لە شاری سلێمانی كە هەڵوێست و كاردانەوەیەكی راستەقینەیان بەرامبەر بەئامانجگرتنی ئێمە و گروپی دژە داعش هەبوو.

عەبادی ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە هەروا خەڵكی سلێمانیمان ناسیووە، كە پارێزەری یەكێتی نیشتیمانی گەلی كوردن و بەرگریكارن لە شۆڕشی رۆژئاڤا".

هەروەها وتویەتی "هیوادارین  گەل و كەسەكانمان لە هەرێمی كوردستان كاردانەوەیەكی جەماوەری گونجاو بنوێنن بەرامبەر بە دەستدرێژییەكانی توركیا".

لە كاردنەوەی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بە درۆن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی سەهۆڵەكە لە شەقامی سالم تا بەردەم باخی گشتی بەبەشداری ژمارەیەك لە هاوڵاتیان، خۆپیشاندانێكی ناڕەزایی دژی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بەڕێوەچوو كە ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو ئەنجامدرا. خۆپیشاندەران بە دروشمی (ئەردۆغان فاشییە، ئەو هێرشەی سەر فڕۆكەخانە تیرۆر) بووە دەستیان بە خۆپیشاندنەكەیان كرد.



PM:05:35:09/04/2023