نرخی دۆلار دابەزینێکی خێرای تۆمار کرد

ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، هەروەها نرخی دراوە بیانییەکانی دیکەش گۆڕانکارییان بەسەردا هات. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١٤٧ هەزار دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٣ هەزار دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥٨ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٢ هەزار و ٨٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٧٩ هەزار دینار بوو. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٧ هەزار و ٢٨٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ٧ هەزار و ٥٣٨ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٧٥ دینارە، دوێنێ بە ٣ هەزار و ١٨ دینار بوو. 


AM:10:25:10/04/2023