نەوەی نوێ لە بەغدا داوای گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە دەكات

فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق داوا لە محەمەد شیاع سودانی دەكات كە رێژەیەك لە بودجەی هەرێم تەرخان بكات بۆ گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە.

فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرەمانی عێراق لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە، داوا دەكەن سودانی بڕگەیەك بۆ پرۆژەی یاسای بودجەی گشتی عێراق و بەشە بودجەی هەرێم زیاد بكات بەشێوەیەك مانگانە بڕێك پارە كە لەسەدا ١٠ كەمتر نەبێت بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی كوردستان بگێڕدرێتەوە تا ئەوكاتەی تەواوی مووچە پاشەكەوتكراوەكانیان بۆ دەگێڕدرێتەوە.

ئێستا پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر  دەكرێت كە تیایدا بەشە بودجەی هەرێم بە رێژەی لەسەدا 12.67 دیاریكراوە.



PM:02:29:10/04/2023